۱۳۹۴ فروردین ۱۰, دوشنبه

فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رەخنە لە گۆڕان دەگرن

بزووتنەوەی گۆڕان یەكەم پارتی سیاسی بوو لە سلێمانی، 31 هەڵسوڕاوی خۆی لەكۆی 33 كاندید لەرێگەی دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە كردن بەكاربەدەستی حكومەت، ئەو 2 كەسەش كە كاندیدن بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان و سەرقەڵا، بەهۆی نەناردنی سیڤییەوە دواخران. ئەم پرۆسەیە بووە مایەی گلەیی هەندێك لە فراكسیۆنەكان، بەو پێیەی پێیانوابوو گۆڕان لە دانانی بەڕێوەبەرە گشتییەكان پێشێلكاریی یاسایی كردووە.

بەپێی یاسای ژمارە 3 ی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بۆ پۆستی بەڕێوەبەرە گشتییەكان، دەبێت 5 سیڤی بدرێتنە ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان رەچاوی ئەم بڕگە یاساییەی نەكردووەو تەنیا ناوی یەك كاندیدی پێشنیازكردووە، بە ناچاریش ئەندامانی ئەنجوومەن دەنگیان لە سەردا.

لیستی خزمەت دەنگی بە قایمقامەكانی گۆڕان نەدا، چونكە هاوشێوەی گۆڕان ئەوان و و پارتیش بەنیازن ببنە خاوەنی یەكێك لە قایمقاماكانی سەیدسادق یان شارەزور یان ماوەت، رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان ئەو سێ پۆستەی یەكلایی نەكردووەتەوە، بۆیە لە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە نێوان فراكسیۆنەكان بووە ئاڵۆزی .

ئەم كارە لەكاتێكدا بەڕێوەچوو، كە بەشێكی زۆری دەنگدەرانی هەموو پارتە براوەكان نیگەرانن لەوەی نزیكەی ساڵێكە چاوەڕیی ئەوەن ئاڵوگۆڕی حكومەتی پارێزگاكان ببیینن و هەرجارەو بە هۆكار و پاساوێك دواخراون. 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر