کوردستان وئایینی ئیسلام به‌شی دووه‌م
زەردەشت. ك. مکایڵی...
گێڕانه‌وه‌یه‌کی مێژوویه که باس له هاتنی سوپای ئیسلام ده‌کات بۆ کوردستان ،هه‌ول ده‌ده‌م به چه‌ند به شێک دای به‌زێنم بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت.
ئه‌بو ته‌به‌ری وائه‌م مێژوه‌مان بۆ ده‌گێرێته‌وه
هاتنی سوپاکەی عومه‌ری کوڕی خه‌تاب و داگیرکردنی کوردستان
ئهبوعبیدی جراح سه‌رکرده‌ی سوپای ئیسلام بوو له‌ووڵاتی شام و ئه‌رمه‌ن وده‌وروبه‌ری موسڵ نامه‌یه‌ک ده‌نوسێت بۆعومهری کوری خه‌تاب له نامه‌که‌یدا پرسیار ده‌کات ئایابهرهوڕۆژههڵات بڕۆین یان ڕۆژئاوا نامه‌که ته‌واوده‌کات ده‌ی داته ده‌ست (عبدوڵلای کوڕی ئه‌نس)وشترێکی خۆش ڕه‌وی ئه‌داتێ عبدوڵلای کوڕی ئه‌نس ده‌ڵێ شه‌و ڕۆژ به‌ڕێوه بوم ده‌مه‌و عه‌سر گه‌یشتمه مه‌دینه چومه سه‌ر قه‌بری محه‌مه‌د دووڕکعات نوێژم کرد دوایی چومه لای عومه‌ری کوڕی خه‌تاب بینیم له‌لای ڕاستی علی له‌لای چه‌پی عوسمان دانیشتبوو له چوارده‌وریان عه‌باسی کوری عبدالمتهلب و عبدرحمانی کوری عوف سعد کوری زه‌ید ته‌لحه‌ی کوری عبداڵله کۆمه‌ڵێک له یارانی محمه‌د عومه‌ر نامه‌که‌ی لێوه‌رگرتم زۆر دڵ خۆش بووبهداگیرکردنی ئه‌و ووڵاتانه وده‌ست که‌وته‌کانی شه‌ڕه‌کان (تاڵانی) عمر ڕوی کرده کۆمه‌ڵه‌که‌و ووتی چیبکه‌ین عه‌لی ووتی نامه‌یه‌ک بنوسه بۆئهمیری موسڵمانان له شام که خالیدی کوری وه‌لید بنێرێت بۆ داگیرکاری ووڵاتی کوردان،عمری کوری خه‌تاب ده‌ڵێت خۆشم هه‌روام دانابو چونکه محمد ووتویه‌تی خالید شمشێری اڵلهیه ڕووبه‌ڕوی دوژمن قه‌ت شمشێر نانێ ته کێلان.
عبداڵله کوری ئه‌نه‌س ده‌ڵێت ڕۆژی دوایی که‌ده‌کاته ڕۆژی پێنج شه‌مه(۲۰جمادی یه‌که‌م بهرامبهر۱٦کۆچی محمد) وه‌ڵامی نامه‌که‌م له عومه‌ر وه‌رگرت ئه‌مه نوسرابوله عومه‌ری کوری خه‌تابه‌وه بۆ ئه‌میری سوپای ئیسلام ئه‌بو عوبیدی جه‌راح له شام‌و موسڵ سه‌لاموو به‌ره‌که‌تی اڵلهتان لێبێت بهسهرکهوتنهکانتان دڵ شاد بوین ئێستا ئه‌سپه‌کانتان ئاماده بکه‌ن به‌رو ووڵاتی کوردان ٤۰۰۰۰ هه‌زار سهربازبده به خالیدی کوڕی وه‌لید دژی قه‌ومی کورد بجه‌نگێن پێویستهئهم سه‌رکردانه‌ش هاوکاری بکه‌ن ۱زوبیری کوری عوام۲فهزلی کوری عهباس۳مقداد اسود ٤عبدالرحمان٥کوڕی ئه‌بوبکری سدیق زراری ازور٦عبداڵلهعمری۷ ابو دوجانه ۸ئهیوبی انساری له درێژه نامه‌که‌دا ده‌ڵێت بیستومه له کوردستان چه‌ند پاشایه‌کی به هێز هه‌یه ۱فروخ پاشا له مهرگه۲پاشا ئه‌ژده‌ر لهپشتدهر۳دانیکور پاشا لهدووگۆمان٤جاتلیس پاشا له هه‌ولێر هه‌روه‌ها ئاگاداریان ده‌کاته‌وه له به‌هێزترین پاشای کورد که ئه‌ویش فروخ پاشای کوڕی ئههرانه ئه‌م پاشایه خاوه‌نی سه‌ربازی زۆروقهڵای به‌هێزه له‌ژێر نامه‌که‌دا نوسیوێتی
فاقتلوا المشرکین ولحمداڵله رب العالمین مۆری محمد ئه‌دا له‌نامه‌که.
عبداڵله ان‌س ده‌ڵێت بهنامهکهوه که‌وتمه ڕێ کهگهشتمه سوپای ئیسلام نیوه ڕۆ بوونامهکهم دایه ده‌ست اباعبید ئه‌ویش سوپای ئیسلامی کۆکرده‌وه نامه‌که‌ی عمری بۆ خوێندنه‌وه خالید‌و له‌شکره‌که‌ی هاواریان کرد ئێمه ئاماده‌ین بۆ جه‌نگ پاش سێ ڕۆژ گه‌شتنه سنوری هه‌ولێر له‌وێ خێوه‌تیان هه‌ڵدا.
تبینی(خالید کوری وه‌لید مرۆڤێکی داوێن پیس ودڕنده بوه هه‌مووژیانی له‌شه‌ڕدا بردۆته سه‌رشا رهزایهکی که‌می هه‌بوه له دینی ئیسلام ،ئامانجی ئه‌و شه‌ڕ کردن بوه له پێناوی تاڵانی وکه نیزه به ده‌ست هێنان بوه)
چاوه‌روانی به‌شه‌کانی تر بن
سەرچاوە
واقیدی
ناوی موحه‌مه‌د کوڕی عومه‌ری واقیدی یه له ساڵی ۱۳۰ کۆچی دا له شاری مه‌ککه له‌دایک بوه له به‌غداد کۆچی دوایی کردوه زۆر کتێبی نوسیوه له سه‌ر داگیرکاریه‌کانی ئیسلام له ئهسکندریه ئه‌رمه‌نستان و ووڵاتی به‌ینی ڕووبار‌و.ووڵاتی عه‌جه‌م وخۆراسان ووداگیر کردنی ئه‌فه‌ریقا و داگیر کردنی زه‌ویه به پیته‌کانی عێراق و شام. وجزیره .داگیر کردنی کوردستان ده‌ست نوسێکی واقیدی بوه به‌ناوی (فتوح سواد العراق) له‌ماڵی مه‌لا عه‌بدول سه‌مه‌د له مه‌رگه تاکه نوسخه‌یه ،ئه‌و نوسخه‌یه یه‌ک به‌رگی له سه‌ر ئاگاداری شێخ ئه‌مین بێژه‌ی له به‌ری گیراوه‌ته‌وه دوای چه‌ند نوسخه‌یه‌کی تریشی له‌به‌ر گیراوه‌ته‌وه .دوایی محمد ته‌وه‌کولی داوا له مه‌لا عهبدولعهزیزواعیزی سه‌رده‌شتی ده‌کات که هه‌مووی له عه‌ره‌بیه‌وه وهگێرێته سه‌ر فارسی ئێستا نوسخه ئه‌سڵیه‌که‌ی لای نه‌وه‌ی شێخ محمد ئه‌مینه .عه‌بدولعه‌زیز واعیزی سه‌رده‌شتی (له ساڵی۱۸۹٥ له‌کۆیه له‌دایک بوه دوایی بۆ مه‌لایه‌تی چوه بۆ سهردهشت٦۷ بڵاوکراوه‌ی تری هه‌یه) .
هه‌روه‌ها مه‌لا ڕه‌ووف سه‌لیم حوێزی هه‌مان ده‌ست نووس ساڵی۱۹۷۰ به ناوی کوردستان وئاینی ئیسلام ی بڵاو کرده‌وه به دوو به‌ش له‌یه‌ک کتێب دا به‌شێکیان به هۆنراوه به‌شی دووه‌م گێرانه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه به نوسین (کوردیه‌کی کۆن زمانی مه‌لا) به‌ڵام ئێستا نه له کتێبخانه‌کان و نه له بازاڕه‌کاندا ده‌ست ده‌که‌وێت له‌وه ده‌چێت قه‌ده‌غه کرابێت
مه‌لا ڕه‌ووف سه‌لیم حوێزی ۱۹۰۸ له کۆیه له‌دایک بوه چه‌ند به‌رهه‌مێکی تری هه‌یه
..................................................................................................................................................................
کوردستان وئایینی ئیسلام به‌شی دووه‌م
زەردەشت. ك. مکایڵی...
له‌شکره‌که‌ی خالیدی کوری وه‌لید که پێک هاتبوو ٤۰۰۰۰ هه‌زار سه‌ربازله نزیک قه‌ڵای هه‌ولێر خێوه‌تیان هه‌ڵدا.من وای به باش ده‌زانم پێش ئه‌وه‌ی بچینه ناو باسه‌که‌وه خالیدی کوڕی وه‌لید تان پێ بناسێنم. خالید کوری وه‌لید کێ یه با بزانین ئه‌و فریشته‌یه‌ی اڵله یه کێ یه وا ئه‌و ووڵاتانه‌ی ئه‌و بۆی چووه له جوانی ڕه‌وشتی وبه‌رزی ڕه‌فتاری به‌خشنده‌یی ئه‌م سه‌رکردەیه بێ دوودڵی بێ سڵه‌مینه‌وه وازیا ن له ئاینی باوباپیرانیان هێناوه پۆل پۆل ها تونەته ناو دینێکه‌وه نه له زمانه‌که‌ی تێ ده‌گه‌ن نه له کلتورهکهیانهوه نزیکه نه له دینه‌که‌ی خۆشیان باشتره بووه ئه‌بێ ئهونهێنیه چی بێ؟
خالید کوڕی وەلید لەمەککە لە دایک بووە لە ساڵی ٥٩٢ز وە لە ساڵی ٦٤٢زلهسوریا کۆچی دوای کردوە .خالید بەشداری زیاتر لە سەد جەنگ کردووە لە ناو ئەمانەدا جەنگی ئوحود وخه‌نده ق له دژی موسڵمانان پێش ئیسلام بوونی. که لە شەڕی ئوحودا حەمزەی کوڕی عەبدولموتەلیب کوژرا محمد بریندارکرا ،لەو شەڕەدا هێزکەی خالید توانی سەربکەوت بە سەر هێزی موسڵماناندا. پاشان جەنگی یەرموک و جەنگی موتە دژی رۆمەکان وجەنگی کورد جەنگی فیراز دژی فارسەکان کە تێیدا توانی سەرکەوتن بە دەست بێنێت. .لە ئایاری ساڵی ٦٢٩ز (ساڵی حه‌وتی کۆچی)خالید لە مەککەوە بەڕێکەو بۆ مەدینە. لە ڕێگادا چاوی بە عامری کوڕی عاس و عوسمانی کوڕی تەلحە کەوت، پێکەوە بەڕێکەوتن بۆ مەدینە و بوون بە موسڵمان،، واته دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام به بیست ساڵ، بووه به موسڵمان، له دوای موسڵمان بونی کۆمه‌ڵێک کاری دڕندانهوخراپی کردوه ،جارێک محمه‌د خالیدی ناردی بۆ فه‌له‌ستین له وێش به بێ هیچ هۆیه‌ک ٥۰۰مهسیحی سه‌ربڕی هاوه‌ڵه‌کانی شکاتیان لێکرد له‌لای محمه‌د ،محمهدیش پێی ووت نابوایه کارێکی له‌و جۆره‌ت بکردایه ده‌ڵێن خالیدی زۆر به توره‌یی وه‌ڵامی دایه‌وه وتی من ئه‌وه ده‌که‌م که ئه‌مه‌وێت من خالیدم. خێڵی جذيمة موسڵمان کرد‌و هه‌مووشیانی سه‌ربڕی ده‌ستی له بێ‌تاوان و منداڵه‌کان نه‌پاراستووه‌و هه‌موویانی کوشتووه ،ده‌ڵێن کاتێک محمد به‌مه‌ی زانی ڕوکرده اڵله ووتی من ئه‌وکاره‌م پێ نه‌کرد خۆی کردی پێ یان ووت لهکارلای به ووتی نا ئه‌و شمشێری هەڵکێشراوی اڵلهیه به‌کاری ده‌هێنم له دژی کافره‌کان باش ترس ده‌خاته دڵ یانه‌وه. خالید شه‌ڕی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانی به‌فه‌رمانی ئه‌بو بکری سدیق کرد که ووتی (وَاڵَّلهِ لَأُقَاتِلَنَّ مَنْ فَرَّقَ بَيْنَ الصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ.)ئه وه‌ی زه‌کات نه‌دات ده‌بێت بکوژرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی من جیاوازی نابینم له نێوان نوێژ و زه‌کاتدا. هه‌روه‌ها ته‌ماح له‌ژنه جوانه‌که‌ی مالك بن نويرة ده‌کات، مالك بن نويرة سه‌رئه‌بڕێ ،به بیانوی نه‌دانی زه‌کات سه‌ره‌که‌شی له‌گه‌ڵ سه‌ری دوانزه دیلی تردا ده‌کوڵێنێ له مه‌نجه‌ڵێکدا سه‌ری مالک زۆر قژو ڕیشی پێوه بوه دره‌نگ کوڵاوه دوایی خالید بۆ چاو ترساندنی چوارده‌وره‌که‌ی له ئاووگۆشتی سه‌ره کوڵاوه‌که ده‌خوات.هه‌ر دوای سه‌ر بڕینه‌که له‌گه‌ڵ ژنهکهیداکه ناوی له‌یلای کچی سینان بوو،که یه‌کێک بووه له ههرهکچه جوانه‌کانی عه‌ره‌ب به زۆردهی باته جێگه‌وه.مالکی کوڕی نویره یه‌کێک بووه له سه‌رکرده دیار‌و متمانه پێکراوه‌کانی خێڵی یهربوع له هۆزی ته‌میم، خۆی و براکه‌ی ئه‌سپ سوارێکی ئازا‌و شاعیرێکی ناوداری هۆزه‌که‌ی خۆیان بوون، به هۆی موسڵمان بوونی ئه‌م پیاوه‌وه هه‌موو که‌سوکارو هۆزه‌که‌ی بوونه‌ته موسوڵمان، یه‌کێک بووه له صه‌حابه‌کانی موحهممهدو له ده‌ستپاکی و متمانه‌ییدا موحه‌ممه‌د کردبوی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پارهوپولهی که له ڕێی زه‌کاته‌وه کۆده‌کرانه‌وه. ئه‌بو قیتاده به‌م کۆمه‌ڵکوژی و غه‌دره‌ی خالید په‌ست و نیگه‌ران بووه‌و گه‌راوه‌ته‌وه بۆ مه‌دینه‌و چیرۆکه‌که‌ی بۆ ئه‌بوبه‌کری صدیق و عومه‌ری کوڕی خه‌تاب گێڕاوه‌ته‌وه، سوێندیشی خواردووه که چیتر نه‌چێته هیچ شه‌ڕێکه‌وه که خالید سه‌رکردایه‌تی له‌شکره‌که بکات. هه‌روه‌ها عومه‌ری کوڕی خه‌تابیش به خالیدی وتووه:
يَا عَدُوَّ اڵَّهِ قَتَلْتَ امْرَأً مُسْلِمًا ثُمَّ نَزَوْتَ عَلَى امْرَأَتِهِ ، لَأَرْجُمُنَّكَ.
ئه‌ی دوژمنی خودا، که‌سێکی موسڵمانت کوشت و ژنهکهیت لاقه‌ت کرد، ئه‌بێ ڕه‌جمت بکه‌م.
به‌ڵام ئه‌بوبه‌کری صدیق نه‌ی هێشتووه‌و به عومه‌ری وتووه:
تَأَوَّلَ فَأَخْطَأَ.لێی مه‌گره وای زانیوه کارێکی باشی کردووه به‌ڵام به هه‌ڵه‌دا چووه. ئه‌بو به‌کر هه‌مان قسه‌ی محمد ده‌کاته‌وه به عمر ده‌ڵێت وازی لێ بێنه پێویستم به خالیده بۆشه‌ڕی کافره‌کان..خالید له ههمووشهڕێک کهکردبێتی ئه‌سیره‌کانی کوشتوه ووتویه‌تی حه‌ز ده‌که‌م لافاوی خوێن ببینم،له شه‌ڕی هه‌ڵ گهراوهکاندا له گه‌ڵ موسه‌له‌مه به هه‌زاره‌ها که‌س ده‌کوژێت به ئهسیرهکانهوه ده‌ڵێن ۱۲۰۰۰موسڵمانیش ده‌کوژێت هه‌ر ئه‌و شه‌وه له‌ناو ئه‌و هه‌موو لاشه‌یه‌دا خالید ژن ماره ده‌کات و له گه‌ڵیا ده‌چێته په‌رده‌وه ئه‌بو به‌کر پێی ده‌ڵێت بتهێشتایه خوێنی هاوه‌ڵه‌کانت وشک بوایه‌ته‌وه ئینجا ژنت بهێنایه. له کوردستانیش دا گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی ئه‌نفال و ڕه‌شه کوژی ده‌کات ئه‌مه به‌شێک که‌م بو له ژیانی دڕنده‌ترین سه‌رله‌شکری ئیسلام .له دوایدا ئه‌بوبه‌کر دووری خسته‌وه له خۆیان ڕه‌وانه‌ی شه‌ره‌کانی رۆم و کورد‌و فارسی کردوه له کۆتایی ژیانیدا لهسهرلهشکری لایان برد‌و به تۆمه‌تی دزی کردن له‌و پارانه‌ی که ده‌ستی که‌وتوه له تاڵانی ووڵاتان ، ئێستا ده‌توانم بڵێم خالید ده‌ناسن . بەم ڕەوشتە جوانەی کوردی موسڵمان کردوە
تێبینی
( په‌یامبه‌ری ڕه‌حمه‌ت و خۆشه‌ویستی وئاشتی که ۲۳ ساڵ پهیامبهبوو ۲۸شهڕی کرد له‌گه‌ڵ خزم وناسیاو خێڵه‌که‌یان و خێڵه‌که‌ی دراوسێیان کرد که هاوزمان هاوکلتوری بوون قورئانەکەشی هەرهبەزمانی عه‌ره‌بی بوو بۆئه‌وه‌ی بڕوای پێ بێنن له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه بڕوایان پێ نه‌هێنا ئه‌م ههمووشهڕهی له‌گه‌ل کردن، له‌دوای مردنی محمد کۆمه‌ڵێکی زۆریان هه‌ل گه‌ڕانه‌وه ده‌ست به‌رداری ئه‌و دینه بون که به‌زۆر سه‌پێنرابو به‌سریاندا .ئه‌مانه‌ش ناوی شه‌ره‌کانه بێجگه‌له شەڕی تاڵانی و ڕوت کردنه‌وه‌ی کاروانه‌کان. حرب الفجار ،غزوة الأبواء (ودان) ،غزوة بواط ،غزوة العشيرة ،غزوة بدر الأولى،غزوة بدر الكبرى، غزوة بني سليم ،غزوة بني قينقاع ،غزوة السويق ،غزوة ذي أمر، غزوة بحران ،غزوة أحد ،غزوة حمراء الأسد ،غزوة بني النضير،غزوة ذات الرقاع ،غزوة بدر الآخرة ،غزوة دومة الجندل ،غزوة بني المصطلق ،غزوة ال،خندق ،غزوة بني قريظة،غزوة بني لحيان ،غزوة ذي قرد،غزوة الحديبية صلح الحديبية،غزوة خيبر،غزوة عمرة القضاء ،فتح مكة ،غزوة حنين،غزوة الطائف ،غزوة تبوك.)
سه‌رچاوه‌کان: سير أعلام النبلا‌ء، سيرة الخلفاء الراشدين، سيرة أبي بكر الصديق رضي اڵه عنه، مقتل مالك بن نويرة التميمي الحنظلي. عز الدين أبو الحسن علي المعروف بابن الأثير، الكامل في التاريخ، دار الكتاب العربي، سنة النشر: ۱٤۱۷هـ/۱۹۹۷ صحيح المسلم، كتاب الإيمان، باب الأمر بقتال الناس حتى يقولوا لا إله إلا اڵه محمد رسول اڵه. الامام السيد عبدالحسين شرالدين: النص والاجتهاد، ص۹۳ ابن اثير: اسد الغابة في معرفة الصحابة، به‌شی پیتی(خ) خالد بن الوليد، به‌شی پیتی(م) حياة الصحابة، ڵكاندهلوى: قصة خالد بن الوليد ومالك بن نويرة. البداية والنهاية، ابن کثير. ج۱ فصل في خبر مالك بن نويرة اليربوعي التميمي. ابن الحجر، العسقلاني: الإصابة في تمييز الصحابة.ج۳ص۳۳۷. العقاد فى عبقرية الصديق، الصديق ابوبكر،، الجز‌ء الثاني، ذكر أحداث سنة إحدى عشرة » ذكر مالك بن نويرة.محمد حسين هيكل.ص ۱٤٣
چاوه‌رێی به‌شی سێیەم بکەن...
وێنەکان
خالید کوڕی وەلید
لەیلا ژنی مالك بن نويرة لەگەڵ خالیدا
گۆرە وێران کراوەکەی خالید کوڕی وەلید .
...................................................................................................................................................................
کوردستان وئایینی ئیسلام(به‌شی سێیه‌م)
زەردەشت.ك. مکایڵی...
ڕۆژی دووشهمهبوو له شکره‌که‌ی خالیدی کوری وه‌لید گه‌شته سنوری شاری هه‌ولێر خێوه‌ته‌کانیان هه‌ڵدا که‌ژماره‌یان ٤۰۰۰۰ههزارسهربازبوو، (ئای له‌وڕۆژه ڕه‌شه ی که به‌ڕێوه‌یه بۆکورد ئه‌وگه‌له‌ی که بیری چاک و ووته‌ی چاک و کرداری چاک کلتوریان بوو خاوه‌نی ئاینی مه‌زدا بون زه‌رده‌شت په‌یامبه‌ریان بو ئاشتی ئاوه‌دان کردنه‌وه تاکه ئامانجی دینه‌که‌یان بووشهڕوخوێن ڕشتن حه‌رام بو نه‌مام ڕواندن جۆگه هه‌ڵکه‌ندن عیبادهت بو خۆشه‌ویستی خوابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ اڵڵه عه‌ره‌به‌که کۆمه‌ڵی خوێن‌ڕێژ یاوه‌ته پێش خۆی وبه سوڕه‌تی ئه‌نفاله‌وه به‌ئایه‌تی بکوژه ببڕه حه‌ڵاڵی خۆته به‌ته‌ماحی تاڵانی سهروماڵهوه هاتوون و له‌ده‌رگای ووڵاته‌که‌ت ده‌ده‌ن).
پاشای هه‌ولێر ناوی چاتلیس بوو له‌سه‌ر ئایینی مه‌سیح بوو ئه‌م میره زۆر سوار چاک بو ده‌ڵێن زۆرباش شاره‌زای هونه‌ره‌کانی جه‌نگ بوه ئه‌م میره خاوهنی۱٤۰۰۰ههزار سواره‌و پیاده‌ی بوو زۆرجار یارمه‌تی کسرای ده‌دا لە دژی هه‌رقلی ڕۆم .
کاتێ چاتلیس بینی سوپای عه‌ره‌ب له نزیک قه‌ڵای هه‌ولێر هه‌ڵیان داوه. میر فه‌رمانی کرد به‌سوپاکه‌ی ده‌رگای قه‌ڵای کرده‌وه هێرشی کرده سه‌ریان شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد،خالیدی کوری وه‌لید که ئه‌مه بینی ووتی ئه‌مه یه‌که‌م شه‌ڕه ئێمه له‌گه‌ڵ میری ههولێردهیکهین پێشتر شه‌ڕو ڕووبه ڕووبونهوهم هه‌بوه له‌گه‌ڵ کورد له تکریت و موسڵ شاره‌زای شێوازی شه‌ڕی ئه‌وانم. خالید هاواری کرد ده‌ستیان لێ نه پارێزن به هه‌موو هێزێکی خۆتان لێیان بده‌ن بیان کوژن ماڵیان بۆ ئێمه‌یه وغهنیمهی شه‌ڕه ڕۆحی پیسیان بۆ جه‌هه‌نه‌مه‌که‌ی اڵله ده‌نێرین. ئه‌گه‌رئێمه‌ش کوژراین ئه‌وا جێگه‌مان به‌هه‌شته‌و ده‌بین به میوانی اڵله به‌رده‌وام بوو له‌قسه‌کردن و ووتی محمد ده‌ڵێ(الجنه تحت ظلال السیوف) ئێمه چه‌ند ساڵێکه له‌شه‌ڕداین ته‌واو شاره‌زای شه‌ڕین سوپای کورد زۆر ده‌مێکه شه‌ڕیان نه‌کردوه هه‌روه‌ها سوپای کورد له سوپای کیسراو سوپای ڕۆم زیاتر نیه، شه‌رێکی یه‌جگار گه‌وره ده‌ست پێ کرد تهپو تۆزی سمی ئه‌سپه‌کان به‌ری خۆری گرتبو به‌هه‌زاره‌ها مرۆڤ کوژران چه‌نده‌ها ده‌ست و قاچ بڕان چاوه‌کان کوێر کران خوێن و خۆڵ تێکه‌ل بو ئه‌م شه‌ڕه چه‌ند ڕۆژێکی خایاند هه‌ولێریه‌کان زۆر نه‌به‌ردانه به‌رگریان ده‌کرد ئه‌وه‌ی له توانایان دابوو کردیان تا دوا سه‌رباز جه‌نگان ،میر چاتلیس به ده‌ستی ضرارکوڕی الأزور کوژرا.
(ضرار بن الأزور کێیه له دوای فه‌تحی مه که به ناچاری موسڵمان بوو شاعربوو یه‌کێ بوو لهپیاوکوژهکان زۆر حه‌زی له شه‌ڕکردن بوه ده‌ڵێن زۆر بێ به‌زه‌یی بوه هه رنهیارێکی خۆی به‌ر ده‌ست که‌وتبێت بێ دوودڵی سه‌ری بڕیوه خۆشه‌ویستی محمد بوه. محمد وتوویه‌تی ضرار جێگه‌ی له‌دڵی من دایه .ده‌ڵێن ناوهێنانی به‌س بوه بۆئه‌وه‌ی ترس بچێته دڵی دوژمنه‌کانی. زراری کوری ئهزووروهک سه‌رکرده‌یه‌ک به فه‌رمانی ئه‌بوبه‌کری سدیق به‌شداری شه‌ڕه‌کانی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کانی کردوه به فه‌رمانی خالید سه‌ری مالك بن نويرة بڕی . زراریش وه‌ک خالیدی کوڕی وه‌لید هیچ شاره‌زایه‌کی ئه‌وتۆی نه بووله باره قورئانه‌وه به ته‌نها چه‌ند ئایه‌تێکی شه‌ڕو تاڵانیان پێ له‌به‌ر کردبوون ناردویانن بۆ داگیر کردن و موسڵمان کردنی ووڵاتان له کاتێکدا خۆیان به نا چاری موسڵمان بوون،هه‌ر گیز کاتیشان نه بوه بۆ فێر بوون هه‌میشه له شهڕدابون هه‌روه‌ها ئه‌وکاته‌ی که ده‌ست کرا به داگیر کاری وولاتان قورئان هێشتا کۆنه کرابۆوه چه‌نکه‌سێک که به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران ئایه‌ته‌کانیان له به‌ر بوو.زرار خاوه‌نی پاره‌و ماڵێکی زۆربوه.).
شه‌و بو شه‌ڕه‌که‌ی هه‌ولێر کۆتای پێ هات شیوه‌ن و گریان ترس و له‌رز که‌وته ناو دانیشتوانی قه‌ڵاوه که نه‌یان ده‌زانی چی چاوه‌ڕوانیان ده‌کات. ۱۰۰۰ هه‌زار سه‌ربازی کوردی هه‌ولێری به دیل گیرابون بۆڕۆژی دوای هێنایانه به‌رده‌م خالید کوری وه‌لید پێی ووتن ئیسلام بن ئه‌وانیش ڕازی نه‌بوون ,ووتیان ناتوانین واز له ئایینی باو باپیرانمان بێنین، بۆیهخالید فه‌رمانی کرد هه‌موویان سه‌ربڕن. دوایی چاڵێکی گه‌وره‌یان به که‌سوکاری کوژراوه‌کان هه‌ڵ که‌ندو هه‌موو کوژراوه کورده‌کانیان تێ کرد‌و ناویان نا گۆڕی کافره‌کان، به‌رد باران کران. کوژراوه عه‌ره‌به موسڵمانه‌کان ده‌کرانه گۆری جیاجیاوه هه‌ر به جله‌کانی خۆیانه‌وه ده‌نێژران له به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وا بوو ئه‌مانه شه‌هیدن . دوایی سه‌رکه‌وتنه سه‌ره‌وه بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر که‌وتنه تڵان کردنی سه‌رو ماڵیان هه‌رچی کچی جوان و کوڕی منداڵه وه‌ک ده‌ست که‌وتی شهڕدهستیان به‌سه‌ردا گرتن ده‌کران به کۆیله کەنیزە .به‌شێکیان بۆ خۆیان گلدایه‌وه به‌شه‌که‌ی تریان ده‌نارد بۆ مه‌دینه بۆعمری کوری خه‌تاب له‌وێ ده‌کرایه به‌یت المالهوه ئه‌ویش زۆر عادیلانه دوای دابه‌شی ده‌کرد به‌سه‌ر موسڵماناندا هه‌روه‌ها هه‌رچی ژن و کچ و مێردمناڵه‌کانه وه‌ک که‌نیزه غولام ده‌فرۆشران و ده‌کڕدران له بازاڕه‌کانی مه‌که‌و مه‌دینه‌دا.
خالید دوای خۆی ڕووی کرده قه‌ڵای ههولێرڕۆشته ناو خه‌ڵکه‌که‌وه پێی ووتن ئه‌گه‌ر موسڵمان نه بن ده‌بێت جزیه بده‌ن یان هه‌مووتان ده‌کوژم ئیتر خه‌ڵکه‌که ڕازی بوون به جزیه ( خالید زۆر دڵخۆش بوه به موسڵمان نه بونیان ڕازی بونیان به جزیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جزیه وه‌ک سه‌رمایه‌یه‌ک هه‌میشه‌ی وابوه بۆیان خه‌رجی شه‌ره‌کانیان پێ دابین کردوه.له دوای داگیر کردن وتاڵانکردن وسوتاندنی هه‌ولێر پاشان خالید به عبداڵلهی جندلی ده‌ڵێت سوپایه‌ک به‌ره و بڕۆ ڕووبکه‌ره ئه‌رمۆته بۆداگیر کردنی.
تێبینی
ئیسلام بە هیچ جۆرێک کۆیلەو کەنیزەی حەرام نەکردوە بگرە برەویشی پێداوە بەلایەنی کەمەوە لە ٢٩ ئایەتدا اڵلە عەرەبەکە کلتوری خێڵەکی عەرەبی بەسەریدا زاڵ دەبێت و ڕێی دەدات کە موسڵمانان لە شەڕەکانیاندا لە گەڵ کافر‌و بێباوەڕەکاندا دەست بگرن بە سەر ژن و کچ و کوڕە ماڵیاندا لە بازاڕەکان مامەڵەیان پێوە بکەن واتە کڕین و فرۆشتنیان پێوە بکەن ، یان بەئارەزوی خۆیان لەگەڵیاندا ڕابوێرن بەکچ وژن دەوترا کەنیزە ،ئەمانە بۆیان نەبوو وەک ئافرەتی موسڵمان خۆیان داپۆشن ئەم کەنیزانە تەنیابۆیان هەبوە لە ئەژنۆکانیانەوە تا سەر ناوکیان داپۆشن . محمد وو هەموو سەحابەو خەلیفەکان کۆیلەو کەنیزەیان هەبووە .ئەم دیاردەیە هەتا ساڵی ١٩٦٣لە ناو عەرەبدا باوی بوە کار بەو ئایەتانە کراوە هەتا دوایی بەیاسای نیودەوڵەتی قەدەغە کرا هەرچەندە تائێستا لە هەندێک ووڵاتی موسڵماندا بەدزیەوە هەر کار بەو ئایەتانەی قورئان دەکرێت. ئاخرجاریش داعشەکان ئەم فەرمانەی اڵلە عەرەبەکەیان جێبەچێ کرد بەسەر کوردانی ئێزدی مەسیحیەکاندا ئەمەش ژمارەو ناوی هەندێک ئایەت کە باس لە حەڵاڵ کردنی کۆیلەو کەنیزە دەکات ئەمە ووشەکەیە" مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ - مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ - مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ " لەم ئایەتانەدا: سورة النساء ۳ – سورة النساء ۲٤- سورة النساء ۲٥- سورة النساء ۳٦- سورة النحل ۷۱- سورة المؤمنون ٦ – سورة النور ۳۱- سورة النور ۳۳ – سورة النور ٥۸ – سورة الروم ۲۸- سورة الأحزاب ٥۰ – سورة الأحزاب ٥۲- الأحزاب ٥٥
کەواتە ئەو کوڕ‌و ژن وکچانەی کە لە کوردستان لەشەڕەکاندا دەست بەسەر کراون بوون بە دەست کەوتی شەڕوو وەک کۆیلەو کەنیزە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا کراوە
ئەم فلمەش لە ساڵی ١٩٦٤ لە سعودیە گیراوە وەک بەڵگە لەسەر ڕاستی قسەکانم بۆتان دادەنێم تا بە چاوی خۆتان بیبینن تا هیچ گومانێک لە لاتان نەمێنیت
بازاڕی کۆیلەو کەنیزە لە سعودیەی عەرەبی ئەم فلیمە بەڵگەییە لەساڵی ١٩٦٤ گیراوە کە بە چاوی خۆمان دەبینین کە عەرەب فەرمانەکانی اڵلە یان جێبەجی دەکەن و لە
بازاڕەکانیان کرین و فرۆشتن بە مرۆڤەوە دەکەن لەژێر رۆشنایی ئایەتەکانی قورئان هەروەها دەبینین پارێزەرانی ماڵی اڵلە عەرەبەکە بە پارەی حاجیەکان دەڕۆن بۆ سەیرکردنی ئافرەتی سۆزانی لە ئەوروپا.
https://www.facebook.com/video.php?v=933830696632443
سه‌رچاوه
(فتوح سواد العراق) واقیدی
۱ - الاستيعاب [ج۱ ۲ص ۲٤ ]
۲ - الإصابة [ ج۳ ص ٤۸۲ ]
۳ - أسد الغابة [ج۱ ص٥۳۱ ]
٤ - أسد الغابة [ج۱ ص۷۸۲]
٥ - الإصابة [ج۳ ص٤۸۲]
٦ - الاستيعاب [ج۱ ص ۲۲٥
امام واقدی به‌یه‌که‌م مێژوونوسی موسڵمان ناسراوه
چاوه‌ڕوانی به‌شی چواره‌م بکه‌ن
وێنەکان
هەولێر
لەشکری عەرەب
وێنەیەی بەڵگەیی کەنیزە
بەڵگەنامەی کڕین و فرۆشتنی کەنیزە لە ووڵاتی موسڵمانان
..................................................................................................................................................................
کوردستان و ئایینی ئیسلام به‌شی چواره‌م
زەردەشت. ك. مکایڵی...
له‌پاش ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی نابه‌رابه‌ره‌ی هه‌ولێردا به‌هه‌زاره‌ها لاوی کورد خه‌ڵتانی خوێن کران پاشا چاتلیس به‌ده‌ستی زراری بن ئه‌زور بهنێزهکێکی ژه‌هراوی سنگی له‌ت کرا کوژرا به‌ڵام له سوپای عه‌ره‌بی موسڵمان ته‌نها ۹۰۰سهرباز کوژرا!!کوژاوهکانیان ههرلهجێگهی خۆیاندا ناشت دوا به‌دوای ئه‌م شه‌ره خالید کوڕی وه‌لید ڕووی کرده عبدڵله جندلی پێی ووت سوپایه‌ک به‌ره بڕۆ بۆ( ئهرموته) ئه‌رمۆته دێیه‌که له نزیک شاری کۆیه کاتێ عبدڵله جندلی به‌ڕێکه‌وت به‌خۆی سوپاکه‌یه‌وه ده‌گه‌شتنه هه‌ر ئاواییه‌ک تاڵانیان ده‌کرد سوپای ئیسلام زۆر دڵخۆش بوون به‌کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو مه‌ڕوماڵاته به‌ڵام پیاوانی ئاوایه‌کان به نهێنی دێکانی خۆیان به جێ هێشتبوو چوو بوونه بۆسه‌وه بۆسوپای ئیسلام توانیان هێزێکی باش دروست بکه‌ن گه‌مارۆی سوپاکه‌ی عبدڵله جندلی بده‌ن پاش شه‌ڕێکی گه‌وره ی ده‌سته‌و یه‌خه کورده‌کان توانیان عبدڵله جندلی بکوژن سوپاکه‌شی ته‌فروتونا بکه‌ن تاڵانیهکانیشیان لێ بسێنه‌وه.هه‌واڵی کوشتنی عبدڵله جندلی له ناوچونی سوپاکه‌ی گه‌شته خالید کوری وه‌لید ئه‌ویش به‌شێک له سوپای که‌ی کۆکرده‌وه له هه‌ولێر ڕووی کرده ئه‌رمۆته له‌پاش ڕۆژو نیوێک گه‌شتنه ئه‌رمۆته ،خالید که‌وته تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌و ئاوایانهی که عبدڵله جندلی سوپاکه‌یان له‌ناوبردبوو خالید سوێنی خوارد ووتی ده‌بێ هه‌موویان بکوژرێن تا ببن به په‌ند بۆئه‌وانه‌ی دێنه سه‌ر ڕێگای سه‌ربازه‌کانمان ئه‌وه بو هه‌موو ئاوایانهیان تاڵان کرد ههمووپیاوهکانیشیان سه‌ربڕی.پاشان له نزیک گوندی ئه‌رمۆته سوپاکه‌ی خالید خێوه‌تی هه‌ڵدا ،به‌چوارده‌وری ئهرمۆتهدا دیواری به‌ردی به هێز هه‌بوو ژماره‌یه‌کی زۆرله گاوران و پاڵه‌وانانی کوردی زه‌رده‌شتی که گوێیان له ده‌نگی سه‌ربازه کانی ئیسلام بوو که‌وتنه جنێودان پێیان ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه عبدالرحمانی کوڕی ئه‌بوبکری سدیق ده‌ڵێت له‌م شه‌ڕه جنێوه دابوین خۆمان ئاماده‌کرد بۆ شه‌ڕێکی گه‌وره‌که ئێمه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌وه هاتبوین عبدالرحمان کێیه(کوڕی ئه‌بوبکری سدیق یه‌که‌م خه‌لیفه‌ی موسڵمانان برای عائیشه‌ی ژنی محمد له جاهلیدا ناوی عبد الكعبة بوو محمه‌د ناوی گۆری بۆ عبدالرحمان ،عبدالرحمان سوارچاک بوو شه‌ڕان گێزبوه له مرۆڤ کوشتن دا لێزان بوشاعربو دوژمنی سه‌ر سه‌ختی محمد بو له هه‌موو شه‌ڕه‌کاندا دژی موسڵمانان ده‌وه‌ستایه‌وه له شه‌ڕی به‌دردا سنگی دایه پێش هاواری کرد موسڵمانان ئهگهرپیاوتان تیادا بێته‌ده‌ره‌وه ڕووبه‌ڕووم بێته‌وه ئه‌وه بو ئه‌بو به‌کری باوکی ڕقی هه‌ستاو ووتی من ده‌ڕۆم ده‌ی کوژم محمد ده‌ستی گرت نه‌ی هێشت عبد ڕه‌حمان به کافری مایه‌وه هه‌تا سوڵحی حدیبیه دوای که که‌س نه‌ما ئه‌میش به ناچاری موسڵمان بو ئێستا هاتوه خوا به کوردی زه‌رده‌شتی بناسێنێت!)
له خۆ ئاماده‌کردندا بون بۆشه‌ڕ عبد ڕه‌حمان ده‌ڵێت له ناکاو بینیمان قه‌شه‌یه‌ک له‌لایه‌ن کافره‌کانه‌وه هات کڵاوێکی سوری له‌سه‌ردا بوو به سواری هێسترێکه‌وه بوو له دوره‌وه هاواری کرد به زمانێکی عه‌ره‌بی زۆر باش زۆرمان بهلاوهسهیر بو کوردێک ئه‌توانێت به عه‌ره‌بی قسه بکات هاواری کرد قه‌ومی عه‌ره‌ب کێ سهرکردهتانه سوپا سالارتانه با بێته پێشه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌م ده‌ست به‌جێ خالید، چووه پێشه‌وه و وتی من سهرکردهیانم قه‌شه پێی ووت هه‌تا ئێستا هیچ پاشایه‌ک نه‌ی وێراوه بێته ووڵاتی ئێمه‌و شه‌ڕمان له‌گه‌ڵدا بکات به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له جێیه‌کی دوره‌وه هاتون له‌به‌ر خاتری خودا شتێکتان ده‌ده‌ینێ که بیخۆن بڕۆن ئه گه‌ر نا ئه‌وه توشی شه‌ڕێکی سه‌خت ده‌بن له‌گه‌ڵ ماندا خالید له وه‌ڵاما ووتی ووڵاتی کورد له ووڵاتی فارس و رۆم زیاترنیه کۆتایی به قسه‌کانیان هات قه‌شه گه‌ڕایه‌وه بۆلای پاشاکه‌ی که ناوی پتروسی کوڕی کرباش بوو، قه‌شه قسه‌کانی خالیدی گێڕایه‌وه بۆ پاشاکه‌ی ئه‌ویش زۆر تووڕه بو یه‌کسه‌ر سوپای ئاماده‌کرد بهرەوڕووی موسڵمانان هێرشی برد خالید هاواری کرد ئه‌ی موسڵمانینه ئێمه ئه گه‌ر بکوژرێین باخ و باخاتی به‌هه‌شت و حۆریه‌کانی چاوهروانمانن (ئه‌وانیش ده‌تۆپن ده‌چنه جه‌هه‌نه‌م ؟)دوا به دوای ئه‌م قسانه هه‌ردوو سوپاکه تێک ڕژان شه‌ڕێکی گه‌وره قه‌وما ڕۆژی حه‌شر هه‌ستا ڕۆژی ڕوناک تاریک بوو له ته‌پوتۆزی پێی ئه‌سپه‌کان هاوارهاواری ده‌ستوقاچ براوه‌کان گوێی که‌ڕ ده‌کرد چه‌نده‌ها ئه‌سپ به بێ سوار له‌وی ده‌سوڕانه‌وه ئه‌و ڕۆژه هه‌تا ئێواره شهر به‌رده‌وام بو خالید کوڕی وه‌لید توانی زه‌فه‌ر به‌رێت به پاشا پترس له دوره‌وه به رمێک بیکوژێت به مه وره‌ی سه‌ربازه‌کان ڕوخا گه‌ڕانه‌وه ناو قه‌ڵاکه خۆیان ئاماده‌کرده‌وه بۆڕۆژی دوایی براکه‌ی پترس که‌ناوی برابری بو شه‌ڕی ده‌ست پێکرده‌وه شهربهردهوام بوو کۆمه‌ڵێکی زۆر له هه‌ردو لا کوژرا دوایی زرارکوری ئه‌زور توانی برابرای بکوژێت سوپاکه‌یان هه‌ڵهاتن چونه‌وه ناو قه‌ڵای ئه‌رمۆته به‌ڵام موسڵمانان نه‌یان توانی قه‌ڵاکه بگرن ده‌ڵێن له‌و شه‌ڕه‌دا ۷۰۰۰ کورد کوژرا به‌ڵام مێژوو نوسه‌که باسی کوژراوه موسڵمانه عه‌ره‌به‌کان ناکات. دوایی ۸۰۰ که‌س به ئه‌سیری ده‌به‌نه به‌رده‌م خالید ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێ یان موسڵمان بن یان جزیه بده ن (واته سه‌رانه)ئه‌وانیش ڕازی نابن خالید ده‌ڵێت له سه‌ریان به‌ن ئه‌وانیش هه‌مویان سه‌ر ده‌بڕن ده‌یان کهنه گۆری به‌کۆمه‌ڵه‌وه
سه‌رچاوه
(فتوح سواد العراق) واقیدی
ء الطبقات الكبرى.
ء الإصابة في تمييز الصحابة.
ء فتح الباري في صحيح البخاري.
..................................................................................................................................................................
کوردستان و ئاینی ئیسلام به‌شی پێنجه‌م
زەردەشت. ك. مکایڵی
ئیمام واقدی ئاوا ئه‌م مێژووه ده‌گێڕێته‌وه" لە موسای کوڕی عەقهبهوه، ووتی: پاش ئه‌وه‌ی خالید کوری وه‌لید، هه‌موو دیلە کوردەکانی کوشت له نزیک قه‌ڵای ئهرمتۆته، دوایی سوپا شکاوه‌که‌ی ئه‌رمۆته هه‌ڵهاتن، په‌نایان برده‌وه به‌ر قه‌ڵاکه‌یان ئیتر سوپاکه‌ی خالید نه‌یتوانی بچێته ناو قه‌ڵاکه و گه‌ڕانه‌وه دواوه و چونه‌وه خێوه‌ته‌کانیان. به‌یانی زوو سوپایه‌کی کوردی خەڵکی کۆجاڕ (کۆیه)، هێرشێکی گه‌وره‌یان کرده سه‌ر له شکره‌که‌ی خالید که له کۆجاڕهوه هاتبوون واته (کۆیه). کۆیە، ۳ کیلۆمه‌ر له هه‌رمۆته‌وه دووره بۆیارمه‌تی قه‌ڵای ئه‌رمۆته زۆربه‌یان زرێ پۆشبون شمشێر به‌ده‌ست بون زۆریا له موسڵمانان کوشت شهر به‌رده‌وام بو هه‌تا ئێواره سهربازهکوردهکانی کۆیه پاشه‌کشه‌یان کردچونه ناو قه‌ڵاکه له‌توانای سوپاکه‌ی کۆیه‌دا نه‌بوو سوپا بێ شوماره‌که‌ی عه‌ره‌بی ئیسلام له‌خاکی کوردستان ده‌ربکه‌ن(به‌داخه‌وه سوپای کورد هێزێکی ناوچه‌یی بووه. واته، هه‌رناوچه‌یه‌ک وکۆمه‌ڵێک سه‌ربازیان هه‌بوه ئه‌م هێزانه‌ش یه‌ک گرتوو نه‌بون پارێزگاریان به‌ته‌نها له ناوچه‌کانی خۆیان کردوه). هه تا سێ ڕۆژ به‌و جۆره شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو. سوپای عه‌ره‌ب به هه‌موو جۆرێک هه‌وڵیدا قه‌ڵاکه بگرن. بەڵام، نه‌یانتوانی و سه‌ربازێکی زۆریشیان لێ کوژرا. هه‌تا شه‌وێکیان کوردێک که ناوی کۆلاوه کۆن بوو. له قه‌ڵاکه به‌دزیه‌وه هاته ده‌ره‌وه وه‌ک خیانه‌ت کارێک چوه لای خالید پێی ووت کارێکی زۆر زۆر ئاسته‌مه گرتنی ئه‌وقه‌ڵایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وقه‌ڵایه دیواره‌کانی زۆر پته‌وه ڕاسته ئێوه پاشا پوترس براکهیتان کوشتوه به‌ڵام ئێستا پاشایه‌کی زۆر به‌هێزی کورد هاتۆته قه‌ڵاکه ناوی چاروسه زۆر جوامێره پاڵه‌وانێکه له وێنه‌ی نیه. خالید، پێی ووت: تۆ ده‌توانی چی بۆ من بکه‌یت؟
کۆلاوه کون، ووتی: من ده‌توانم قه‌ڵاکه بده‌م به ده‌سته‌وه. خالید، ووتی: چۆن ؟کۆلاکۆن ووتی: له ژێر ئه‌و گرده‌دا کارێزیان لێداوه ئاوه‌که‌ی ده‌چێته قه‌ڵاکه‌وه. ئه‌گه‌ر بێت‌و ئاوه‌که‌یان لێ بگرن ئه‌وا له به‌ر بێ ئاوی و توینێتی، خۆیان ده‌ده‌ن به ده‌ستەوە.
خالید‌و سه‌حابه‌کان زۆر دڵ خۆش بوون که‌وتنه اڵله اکبر. به په‌له ۱۰کهسی به دزیه‌وه له‌گه‌ڵ کۆلاوه کون نارد بۆ ئه‌و گرده‌ی کارێزه‌کانی تیادایه و توانیان ڕێڕه‌وی ئاوه‌که بگۆرن و نههێهڵن ئاوه‌که بچێ بۆقهڵاکه. بەم جۆره، ئاویان لهقهڵاکه بڕی و کورده‌کانیش بۆ ماوه‌ی سی( ٣) ڕۆژ توانیان خۆیان بگرن ئەویش به‌هۆی ئه‌و خه‌وزه ئاوانه‌ی له ناوقهڵاکهدا بو ئه‌وانه ش ئاویان تیا نه‌ما. ئیتر تینوێتی زۆری بۆهێنان و چه‌نده‌ها ژن و منداڵ له‌به‌ر بێ ئاوی ووشک هه‌ڵ هاتبوون که گریان و هاواریان ئاسمانی پڕکردبوو. هیچ هیوایه‌کیان نه‌مابوو. ئه‌وه چاره‌نووسه‌و ئه‌وه ئه‌مری اڵله، زۆرێک له‌وان لهبهرتینوێتی له‌هۆش خۆدهچوون و ده‌مردن. ئای چ کاره‌ساتێ بوو! منداڵ له به‌رده‌م دایک و باوکیا ڕۆحی ده‌رده‌چوو. قومێک ئاونهبوو بیکه‌ن به‌ده‌میه‌وه. پاش سی ڕۆژله گه‌مارۆی قه‌ڵاکه سه‌ربازه کورده‌کان تینوێتی زۆری بۆهێنان و ناچار هێرشیان کرده سه‌ر سه‌ربازه ئیسلامه عه‌ره‌به‌کان. شه‌ڕێکی قورس به‌رپابوو. کورده‌کان شه‌ڕی مان و نه‌مانیان ده‌کرد. ده‌بوایه ئه‌ونده به‌رگری بکه‌ن هه‌تا ژن و منداڵه‌کانیان ڕزگاربکه‌ن له چنگی عه‌ره‌ب. به‌ڵام، سه‌رکەوتوو نه‌بوون. هه‌ڵ هاتن ڕوه‌و کۆیه. سوپای عه‌ره‌ب، دوایان که‌وتن تا به‌ربه‌یان له نزیک کۆیه دوباره شه‌ڕ ده‌ستی پێکرده‌وه. له‌و شه‌ڕه‌دا ۱۲۰کورد کوژان.کوردەکانی کۆیە له‌وشه‌ڕه‌دا توانیان سوپای عه‌ره‌بی موسڵمان ڕاو بنێت
، لهئهرمۆتهش ده‌ست گیرا بهسهرقهڵاکەدا و هه‌رکه‌سێک لهقهڵاکهدا بوو، خالید، له تۆڵه‌ی کوژاوه کانیان هه موویانیان کوشت و پاشان، ده‌ستیان کرد به‌تاڵانی.
ئیمام واقدی، دەنوسێت: خالیدی کوڕی وه‌لید، به شکست و لەدەستدانی زۆرێك لەسهربازهکانی له کۆیه، زۆر توڕه‌بوو ووتی، ده‌بێت ڕۆژی ڕووناکیان لێبکه‌م به شه‌وی تاریک. سوپاکه‌ی کۆکردهوەو پێی ووتن، ئه‌مرۆ ده‌بێت تۆڵه‌ی هاوه‌ڵه‌کانتان له خه‌ڵکی کۆیه بکه‌نه‌وه. سه‌ریان بۆ من و ماڵ و ئافره‌ته‌کانیان غهنیمهن بۆ ئێوه. پاشان، سوپایه‌کی گه‌وره‌ی ئاماده‌کرد، ڕووی کرده کۆیه بۆ شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به‌هێزێکی که‌می ماندووی شپرز،ه که ده‌بوایه شهڕیا ن له پێناوی سهروماڵیاندابکردایه. شەڕ ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌و ڕۆژه کۆییه‌کان، هه‌رچی له توانایان دابوو کردیان. شهڕبهردهوام بووهه‌تا تاریکی کرد. ئه‌و ڕۆژه سوپای عه‌ره‌بی موسڵمان به ده‌م اڵله‌و اکبره‌وه هه‌رچی خوا پێی ناخۆش بوو کردیان. ده‌ستیان له ژن و منداڵیش نه‌ده‌پاراست. له کۆتایی ڕۆژدا کۆتاییش به به‌رگری کردنی کۆییه‌کان هات. خه‌ڵکێکی زۆر کوژرا و سه‌ربازه‌کانی ئیسلام که‌وتنه تاڵان کردنی شار و به‌شێکیان بۆخۆیان هه‌ڵ گرت و ئه‌وه‌ی مابوه‌وه ناردیان بۆلای خه‌لیفه عومەری عادلی له‌خوا ترس. که‌به‌هیچ جۆرێ له‌سه‌رچاوه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی نهدهکۆڵیهوه ئه‌ویش کردیه بەیتول ماله‌وه عومه‌ر، زۆر دڵخۆش بوو بەم سه‌رکه‌وتنە و ده‌ستکه‌وته‌کانیان. به‌په‌له نامه‌یه‌کی بۆناردهوه که‌تیا نووسیبووی به‌رده‌وام بن له داگیرکاریهکانتان و ڕوبکه‌نه ڕۆژ هه‌ڵات. الڵه لهپشتانه. ئه‌وانه‌ی مابونهوهله کۆییه‌کان ئاوایه‌کانی ده‌وروبه‌ری بوون و رازی بوون به جزیه‌دان( سه‌رانه) و وازیان لێهێنان.
تێبینی: ئەوەی جێگەی سەرنجە لە کۆیە دا تا ئێستاش بە کەسانێت ئەڵێن جاڕس کە لاسار و ئینکار بێت و من وا ئەزانم ئەم ناوە لە لایەن کوردەوە به‌کار هاتووە هەر ئەم جاروسە بێت کە ئاوا ئیسلامی ئیزعاج کردووە و ئەوەی جێگەی سەرنجیشە ئەم کارێزە لە تۆپ زاوایە کە شوێنی بازگەی ئێستای کۆیەیە و کڵێسایەکی لێیە ناوی مەڕبێنە قەدیشایە و ئاوی ئەم ئەرمۆتەیە لەوێوە چووە.
۲لەگێڕانەوەکەی ئیمام واقدیدا، به‌ڵام باسی سه‌ربازه عه‌ره‌به موسڵمانه کوژراوه‌کان نه‌کراوه ژماره‌یان چه‌ند بووه. بەڵام، ئەوەندە نەبێت نوسراوە، کورده‌کانی کۆیه تونیان ۱۱ سه‌حابه بکوژن. به داخه‌وه، ناوه‌کانیان نه نوسراوه. به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر بچیته کۆیه به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵکی ئه‌وێ ناوه‌کانیان ده‌زانن. چونکە کڵکۆکانیان لەوێ بەناوی خۆیانەوە ماوە.
واقیدی کێیه
واقیدی ناوی موحه‌مه‌د کوڕی عومه‌ری واقیدی یه له ساڵی ۱۳۰ کۆچی دا له شاری مه‌ککه له‌دایک بوه له به‌غداد کۆچی دوایی کردوه زۆر کتێبی نوسیوه له سه‌ر داگیرکاریه‌کانی ئیسلام له ئهسکندریه ئه‌رمه‌نستان و ووڵاتی به‌ینی ڕووبار‌و.ووڵاتی عه‌جه‌م وخۆراسان ووداگیر کردنی ئه‌فه‌ریقا و داگیر کردنی زه‌ویه به پیته‌کانی عێراق و شام. وجزیره .داگیر کردنی کوردستان ده‌ست نوسێکی واقیدی بوه به‌ناوی (فتوح سواد العراق) له‌ماڵی مه‌لا عه‌بدول سه‌مه‌د له مه‌رگه تاکه نوسخه‌یه ،ئه‌و نوسخه‌یه یه‌ک به‌رگی له سه‌ر ئاگاداری شێخ ئه‌مین بێژه‌ی له به‌ری گیراوه‌ته‌وه دوای چه‌ند نوسخه‌یه‌کی تریشی له‌به‌ر گیراوه‌ته‌وه .دوایی محمد ته‌وه‌کولی داوا له مه‌لا عهبدولعهزیزواعیزی سه‌رده‌شتی ده‌کات که هه‌مووی له عه‌ره‌بیه‌وه وهگێرێته سه‌ر فارسی ئێستا نوسخه ئه‌سڵیه‌که‌ی لای نه‌وه‌ی شێخ محمد ئه‌مینه .عه‌بدولعه‌زیز واعیزی سه‌رده‌شتی (له ساڵی۱۸۹٥ له‌کۆیه له‌دایک بوه دوایی بۆ مه‌لایه‌تی چوه بۆ سهردهشت٦۷ بڵاوکراوه‌ی تری هه‌یه) .
هه‌روه‌ها مه‌لا ڕه‌ووف سه‌لیم حوێزی هه‌مان ده‌ست نووس ساڵی۱۹۷۰ به ناوی کوردستان وئاینی ئیسلام ی بڵاو کرده‌وه به دوو به‌ش له‌یه‌ک کتێب دا به‌شێکیان به هۆنراوه به‌شی دووه‌م گێرانه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه به نوسین (کوردیه‌کی کۆن زمانی مه‌لا) به‌ڵام ئێستا نه له کتێبخانه‌کان و نه له بازاڕه‌کاندا ده‌ست ده‌که‌وێت له‌وه ده‌چێت قه‌ده‌غه کرابێت
مه‌لا ڕه‌ووف سه‌لیم حوێزی ۱۹۰۸ له کۆیه له‌دایک بوه چه‌ند به‌رهه‌مێکی تری هه‌یه .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر