ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی فەرهەنگ و ڕێنمایی ئێران ڕایگەیاند "گەشتکردن بۆ وڵاتی سعودیە بە مەبەستی حەج و عەمرە ڕاگیراوە، لە کاردانەوەی سوکایەتی کردن بە دوو منداڵی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی شاری جەدەی سعودیە".
عەلی جەنەتی، وەزیری فەرهەنگ و ڕێنمایی حکومەتی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی"بە بڕیاری سەرۆک کۆمار گەشتکردن بۆ سعودیە ڕاگیرا تا کاتێک ئەو دوو پۆلیسەی فرۆکەخانەی شاری جەدە دادگای نەکرێن".
جەنەتی وتوشیەتی"ئەم بڕیارە نێردراوە بۆ نوسینگەی سەرۆک کۆماریش وا بڕیارە حەسەن ڕۆحانی بەفەرمی لەسەر ئەو بڕیارە واژۆ بکات".
هەرچەندە ئەم بڕیارەی وڵاتی ئێران تەنها لە بواری ڕاگرتنی گەشتی حەج و عەمرەدایە، بەڵام ڕاگەیاندنەکانی ئێران بڵاویان کردەوە گەشتی ئاسایش لە ئێرانەوە بۆ فرۆکەخانەی جەدە ڕاگیراوە.
ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ئەمساڵ دوو پۆلیسی فڕۆکەخانەی شاری جەدە لە سعودیە دوو مێرد منداڵی تەمەن ١٦ساڵ و ١٥ساڵیان لە گەشتیارەکانی دیکە جیاکردەوە کە بەمەبەستی عەمرە ڕۆشتبونە ئەو وڵاتە، بە پێی قسەی حکومەتی ئێران ئەو دوو پۆلیسە سوکایەتیان بەو دوو مێرد منداڵە کردووە.